دڵپاک

بێغه‌لوغه‌ش، بێگز، بێفڕوفێڵ.

هەمین

1. سست و شلەتەپە؛ 2. خۆ لەکار نەدەر و پشتگوێخەری کار؛ 3. بە تێکڕایی، هەموو؛ 4. هەنووکە، تا ئێستا. ئەم ناوە لە ناوچەکانی مەنگوڕان و سوێسنایەتیدا زۆرە.

قارەمان

پاڵەوان.

خایان

کاتگرتن، کاتبردن.

کاسین

جۆرێک گەمەی تۆپانقاڕ لە کۆندا.

سەربەست

سەربەست، تەرخان، ئازاد.

شانەواز

بڕوانە بۆ شالاوێن.

تەمۆ

کورتکراوەی نێوی تەیموورە و نێوی دەبگبێژ و سازژەنێکی کوردی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە.

ڤەرینە

فەرمان بۆ هێنان، وەرێنە، بیهێنە، بێرای.

مانە

1. هەمبانە، هەوانە؛ 2. مانا، واتا؛ 3. بیانوو، پەڵپ، مان، گە‌؛ 4. تێخە، مۆره، نێوان‌؛ 5. نێوی گوندێک و ناوچەیەکە لە هەرێمی خوراسان، کە گوندی مانە لە نێوان ئەرمیان و سەمەلقان هەڵکەوتووە و کوردنشینە و کوردی تیرەی شادلوون و تورکمانیشی لێیە؛ 6. ناوچەی مانەش لە نێوان ڕۆژهەڵات و باکووری بجنوورددا هەڵکەوتووە کە زۆربەی زۆری کوردنشینن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!