کاژان
1. کاوژان، کێوی سەرانسەر بەرد؛ 2. دار سنەوبەر؛ 3. توێکڵی دار.
سەرخێڵ
سەرۆکی خێڵ، ساڵاری هۆزی کۆچەر.
ڕووبەن
رووبەند، شەرمە، پەچە.
زۆزان
بە زاراوەی کرمانجیی، هاوینەهەوار، چیا و کوێستانی سازگار، هەوارگەی کۆچەران؛ لە مێژووی کورد و کوردستانی شێخ موحەممەد مەردۆخی کوردستانیدا هاتووە: زۆزان کەوتۆتە نێوان مووسڵ و خێڵات و سەڵماس؛ نێوی ژنەگۆرانیبێژێکی باکووری کوردستانە؛ سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
ڤارکان
نێوی هەوارێکە لە ناوچەی دەرسیم، لە کوردستانی تورکیە.
سامڕەند
کێوێکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان نزیک بە قەندیل لە سنووری دەسکردی باشووری کوردستان.
تەراز
1. رێک و بەرانبەر؛ 2. وەک، وێنە؛ 3. ئامرازێکی بەنایی یە کە بۆ رێکی و رستایی دیوار بەکار دەبرێ.
مەرینا
گوندێکە لە باشووری کوردستان.
ڤەبوور
پاشەکەوت، پاشەنیا، پاشەناز.
دەشنێ
1. شنهی با و شنهی دار و شنه و جموو جوڵی منداڵی ساوا، وهکوو ئهو داره دهشنێتهوه، یان ئهو منداڵه دهشنێ؛ 2. ئارهزوو دهکا.