واران
1. وەشت، باران؛ 2. گوندێکە لە سەر ڕێگای سەردەشت بۆ خانێ، لە کوردستانی ڕۆژهەڵات. بە زاراوەی کەڵوڕی واتە: باران، هەڵمێ کە لە ئاسمانەوە بە تنۆک دێتە خوارێ: سەرەفکـــەندەبــەر چوون شـــەرمەزاران چەمەی چەمهۆرکەر چوون سـەیل واران (مەولەوی) بە زاراوەی کرمانجیش واران واتە: هەواران، وەکوو: ماڵان بارکر چــــــوونە واران لێ سەبی مامە لێ، بەردیواران لێ (گەلێری) واران کۆی وشەی (وار)ە که دوو مانا دەدا، یەکە: هەوار و کەپر و کەوێڵی کوێستان و زۆزان، دووهەم: وار واتە: ئەو تەڵەکەیەی کە لە کاتی قوماردا وەردەگیرێ.
هێزان
زۆردار، بەتاقەت، بەهێز.
بریکار
وەکیل، نایب.
هەژیار
1. بەڕێز؛ 2. پێشکەوتوو؛ 3. ژیر و بەبیر.
هەژان
راتەکان، شەکانەوە.
خنجیلە
جوانکیله و خوێنشیرین.
ڕێبین
رێگەدۆزەرەوە.
ئاردەشیر
نێوی کوڕی پاپەکی کوڕی ساسانی دامەزرێنەری زنجیرە فەرمانڕەوایی ساسانییه کە لە دوو تیرەی شوانکارە و بازرنگی (بەرزنجی) پێکهاتووە.
ڕایە
شیاو، حەد. من کوا رایەم هەیە باست بکەم.
ڕاژانکۆ
نێوی گوندێکی کۆن بووە، لە ناوچەی وان، لە کوردستان، بەڵام لە سەردەمی عوسمانییەکاندا نێوەکەیان گۆڕیوە بۆ تورکی.