ئاربەبا

1. بە‏رزترین و گە‏ور‏ەترین جێگای گە‏یشتن، لووتکە، پۆپه‏؛ 2. شارێکی کۆنی مانناییەکان بووە‏؛ 3. چیایێکه ‏له‏ باشوری شاری بانه لە رۆژهەڵاتی کوردستان. بڕوانە وشەی ئار.

فەرزین

1. رێکوپێک، لەبار و جووان؛ 2. خۆدزینەوە و هەڵاتن بە خشکە.

زەها

1. بیچووهێنان؛ 2. هەوەڵشیری دایک، ژەک.

سێوەچ

گوندێکە لەنێوان گوندی نمەشیر و شاری بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان .

ئێزدینشێر

نێوی یەکێ لە دەسەڵاتدارەکانی میرنشینی (بۆتان) بووە لە باکووری کوردستان کە لە گۆرانیی کوردیدا بە (بەگی بۆتان) نێوی هاتووە.

ئامانۆس

نێوی چیایەک بووە لە ئاسیای بچووک لە لای ئەسکەندەروونی باکوور‌ی کوردستان کە دواتر ئەم نێوە بەسەر (سۆباری) یەکاندا کە تیرەیەکی کورد بوونه دابڕاوە.

بێشووک

گوندێکە لە سەر رۆباری رواندز لە بناری چیای جندیان لە کوردستانی باشوور.

ڕاژینە

نێوێکی ئاسووری یە کە لە بادینان هەیە و سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە کە عارف جزیری گوتوویەتی.

بانین

نێوی شارۆچکەیێکە لە ناوچەی کووت لە باشووری کوردستانی باشوور، کە کوردی فەیلی تێدا دەژیا، بەڵام بە دەستی حکوومەتی بەعس هەموویان دەرکران و عەرەبیان لە جێگایان دانان، ئەو کوردانەش کە لەوێ مابوون، لەبەر ئەوەی کە زۆربەی شارەکەیان کرد بە عەرەب، زمانی زگماکیی خۆیان لەبیر کرد و لەناو‌ عەرەبدا توانەوە.

ڕاژە

1. دیرەک، کاریتە؛ 2. ئاڵووداری میچ؛ راڤەکردن، مانالێدانەوە؛ 3. کاربۆکردن، خزمەت.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!