کاریان

1. وزە و توانا؛ 2. لە چاوگی کارین کە وشەیەکی کرمانجییە و واتای کشت و کێڵان و هێز و بڕست دەدا، وەرگیراوە؛ 3. مەڵبەندێکە لە کوردستان.

بەسێ

لە وشەی بەستە (بەسیە)وە هاتووە. ئەم نێوە لە ناوچەی مەنگوڕان زۆرە. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە. هەی بەسێ عەمرم بەسێ.

ئاودێر

ئاودەری باخات و مەزرا.

ئاکرێ

نێوی شارێکە لە بادینان لە باشووری کوردستان؛ نێوی (ئاکرێ)، لە وشەی (ئاگریی) کەوتۆتەوە، بەڵام عەرەب هەر دوو وشەکە بە (عقرە) نێودێر دەکا! وەک چۆن بە ئاکرێ دەڵێن (عقرە) و بە (ئاگریگۆف)ی ناوچەی دیالەش کە لە کۆندا کوردنشین بووە و دوایی کوردەکەیان لێ دەرکردووە و عەرەبیان هێناوەتە جێگایان و دەڵێن: (عقرە کوف!)، نێوی شاری (بەعقووبه)‌ش، بە وتەی مامۆستا جەمال نەبەز، وشەیێکی کۆنی کوردییە و باگۆڤەیە، بەڵام عەرەبەکان بە (بعقوبە) زاربێژی دەکەن. بڕوانە ئاگریی لە بەشی کوڕان.

ئاریۆ

سەرگری نێوی (ئاریۆ بەرزین) بووە، یەکێ لە سەردارە ئازاکانی کورد، کە لە بەرانبەر هێرشی ئەسکەندەری مەقدوونیدا سەردەمێک خۆڕاگرانە بەربەرەکانێی کردووە. بڕوانە وشەی ئار.

ڕەڤۆک

1. سڵ، سرک؛ 2. قوشقی، تووڕە، تۆسن، گیاندارێ کە لە ئینسان بترسێ و هەڵێ.

ئاڤا

ئاوا، ئاوه‌دان.

خەشیل

1. گیای خوشیلک؛ 2. خزگه‌ی ماسی له‌ناو ئاودا؛ 3. رنووی هه‌ره‌سهێناو.

ئەوکان

نێوی کۆنی شاری (سایینقەڵا یان شاییندژ) بووە، ئەوکان یەکێک لەو شارانە بووە کە ماناییەکانی تێدا ژیاوە و سەر بە شاری بۆکان بووە و ئێستاش (سایینقەڵا یان ساییندژ) یەکێ لە شارەکانی کوردستانە لە سنووری نێوان ئازەرباییجان و کوردستان. بڕوانە مانا لە بەشی کچان.

مەرزە

1. گیایەکی بۆنخۆشی کێوییە؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی مەرگە لە باشووری کوردستان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!