چنارۆک
1. جۆرێک گیایە کە ئاژەڵ حەزی لێدەکا؛ 2. چناری بچووک؛ 3. سەیرانگایەکە لە نزیک کێوی هەیبەسوڵتان لە ناوچەی کۆیە.
کۆشان
لە وشەی تێکۆشان وەرگیراوە، بەواتای تەقەلادان.
ئەرکەواز
نێوی هۆزێکی کوردە لە ناوچەی خانەقین و مەندەلی، لە باشووری کوردستان. هۆزەکانی ناوچەی مەندەلی بریتین لە: (ئەرکەوازی، بەوڵی، گۆران، گاسووار، باجەڵان، زەڕگۆش، کەڵوڕ).
پێناو
1. هۆ، لەبەر؛ 2. فیدابوون. (لەپێناوت دەنێم سەر و .... گیان)
پاکۆ
1. خاوێن، پاقژ، پاگژ. (با خەرمانەکە پاکۆ کەین، ئەوسا بار دەکەین)؛ 2. باوەشەگیای نەبەسراو، هێندەی لەبن باخەڵ بنرێ؛ 3. گیای دووراوی بەسەریەکداکراوی نەبەسراو.
ئارا
1. دۆستی و نێوانخۆشبون؛ 2. جێگەی ژینی هەمیشەیی.
هەردە
1. خوارن، خۆراک؛ 2. چۆڵ و بیاوان؛ 3. زورکان، دەشتی بەگردوولکە؛ 4. تەرە و چۆڵگەرد؛ 5. وەک، لە چەشنی، وەکوو: (هەردەجاران).
خانیک
1. گوندێکی کوردنشینە لە ناوچەی سۆمابرادۆست لە ورمێ؛ 2. گوندێکی کوردنشینه لە ناوچەی زەنجان یان زەنگان.
ساڤۆ
گوڵێکە لە ناوچەی بادینان دەڕوێ و گوڵ لە رەنگی شین و پەمەیی و هیدیکە دەردەکا.
شەبەنگ
تیشکدانەوەی ڕەنگەکانی خۆر.