تاکانە
1. تاقانە، تەنیا، تاقە منداڵی دایک و باوک؛ 2. تەنیا کوڕ لە نێو خوشکاندا.
ئاتروان
ئاگرهوان، ئاگرخۆشکهری ئاورگه.
نۆژین
ژیانێکی نوێ، ژیانەوە
بێگەرد
پاک وخاوێن، پاگژ و بێگەرد.
ساوێن
ساماڵ، ئاسمانی ساو. (شەوێکی خۆش و ساوێن) دانیشتبووین.
سالمە
گیایەکی سەلکداری بەهارییە لە مێرگدا دەڕوێ، سەلکەکەی وەک پەنجەی مناڵی ساوا وایە و وشک ئەکرێتەوە و بە هاڕدراوی دەکرێ بە هەوێنی دۆڵمە و زۆر بەنرخە و بەکاری زۆر شت دێ.
پەلکە
کەزیە، قژی هۆنراوە.
ئانیک
1. بهرنیسکێ، بهرهنسکێ، ههنسک. 2. ئانیشک.
گەنجینە
1. سەرمایە و سامان، ماڵی دنیا؛ 2. جێگای هەڵگرتنی نەختینە و شتی گران و بەنرخ.
باپێشک
بایەک کە پێش باران هەڵدەکا.