پەلکەڕێژ

قژێک کە بە پەلکەی ورد هۆنرابێتەوە.

ساپان

یاریی منداڵانە.

هۆگر

خووپێگرتوو، گورۆپێگرتوو، ئونس بە شتێک بەستن.

تەرخون

جۆرێک سەوزەی خواردەمەنییە.

گوڵستان

گوڵسان، گوڵجاڕ، مەزرا و باخ و بێستانی پڕ لە گوڵ.

وازن

1. تازەخونچە؛ 2. مرخ و ئارەزوو؛ 3. بە زاراوەی کرماشانیی وازن، واتە: ئاواڵەن، کراوەن. (دەرەگان وازن: درگاکان کراوەن)

سیمەرە

نێوی چەمی بەنێوبانگی ناوچەی لوڕستانە کە دەرژێتە یەکاوی عارەبان.

زێوار

پەراوێز، قەراخە.

بێبەش

بێوەر.

بارس

نێوی باوکی (ئارتم) ی گەورەئەمیری ماد بووە. بڕوانە ئارتم.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!