خارا

1. خاران، جۆرێک پارچه‌ی به‌نرخه‌؛ 2. بۆکار ئاماده‌بوو، له‌کڵ ده‌رهاتوو.

هوما

1. پیرۆزە؛ 2. خودا، هومای.

هەوێردە

مەلێکی دەنگخۆشی قەڵەوی کونجی کونجییە کە لە ڕیشۆڵە زلترە و عاشقی هەرزنە و لەناو دەخڵ و دانی مەزرایە زۆرتر دەگەڕێ.

کاردۆش

1. بەو کوردانە دەگوترا کە لە گێڵان دەژیان؛ 2. کاردۆشییەکان دوای ئەوەی کە حوکوومەتی ماد، لە دەسە‌ڵات کەوت و کوورشی هەخامەنشی هاتە سەر دەور، ملیان بەو دەسە‌ڵاتە نەدا و لەگەڵ حوکوومەتی هەخامەنشی بەشەڕ هاتن و تەفروتوونا کران.

تێکۆشەر

کارامە و خەباتکار.

گوڵپەروەر

باخەوانی گوڵ، کەسێک کە شتی جووان و لەبار وێنەی گوڵ پەروەردە دەکا.

ئۆلکە

مەیدان، مەڵبەند.

بانا

ئوڵفەت بەستن بە یەکێکی دیکە، هۆگر بوون.

تاڤکۆ

1. تەڤکۆ، تەواوکۆ؛ 2. رێکوپێک و گردکۆ؛ 3. تیشکی خۆر و مانگ؛ 4. رێژنەبارانی بەخوڕ؛ 5. نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.

مارۆ

1. بەش، قەشە، قەشان، تەوێڵسپی، تەختی ناوچاوانسپی؛ 2. ئەسپێ کە خاڵی چەرمگ لە پایدایە، یان ئەسپێک کە مەچەکی دەستی سپی بێ. لە نێو خەڵکدا وایە کە دەڵێن: فڵانەکەس وەک گای مارۆ وایە، واتە هەمیشە لەبەرچاوە و ناسراوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!