ڕەشمێو
یاقووتی، جۆرێک ترێی وردی سووری تۆخی نزیک بە رەشە کە لە ناوچەی سنە زۆرە.
مامەند
1. مێنەماڵ، مامەندە، نیشتەجێ، ماندەگار؛ 2. نێوی چیایەکی بڵندە لە پشت کێوی ناوزەنگ بەرانبەر بە نۆکان لە کوردستانی باشوور، کە کەوتۆتە دۆژ سنووری دەسکردی ئێران و ئێراق؛ 3. نێوی قسەخۆشێکی بەنێوبانگی ناوچەی موکوریانە کە خەڵکی شەختانە و نێوی (مامەندەگۆڵەی شەختان)ە.
لازۆ
لاسۆ، ئەی جووان، هۆ لاوۆ.
سنوور
کەوشەن، هێڵی ناوەڕاست دوو مڵک، تخووب، مەرز.
شالاوێن
شانەواز، دەنگخۆش و بەستەبێژی باش و لێهاتوو، کەسێک کە لە لاواندنەوە و دەنگخۆشیدا لێوەشاوە و زەبەردەست بێ.
کاخڵی
قاخلی، جۆرێک گیای خورێنییە لەبەر ئەوەی کە رەنگی نارنجی و جوانە، بۆ سەر کولێرە و نان بەکاری دەبەن.
سیما
دیمەن، روومەت، دیدار، بیچم.
هەرژین
هەڵاهەڵابوون بە هۆی کوڵاندنەوە. (گۆشتی چی، ئەوەندە کوڵاوە، بووە بە هەرژین).
ئاسکێ
وێنهی ئاسک، ئاماژه به جووانیی ئاسک.
ئاژار
داهاتی زەوی، ئەو بەرهەمەی کە لە زەوین رەنێوی دێنن.