ئۆیار

1. ئاویار؛ 2. هه‌ی یار، ئه‌ی یار، سه‌ربه‌ندی گۆرانییه‌کی کوردییه‌.

داژگر

داژگیر، بێژنگی کونبڵاو بۆ گەنم پاککردن.

ڕەبەق

بێ زیادوکەم.

کالان

1. کالانە، جێگەی گلێنەی چاو؛ 2. کاڤلان، کاولان، کێلان، جێگەی خنجەر؛ 3. کۆنە دێ، شوێنەمێنگەی وێران؛ 4. کانزای برنج؛ 5. گیای هەرزە؛ 6. نێوی هۆزێکی کوردە لە کوردستانی باکوور.

مازێ

1. مازی، مازوو؛ 2. ماژەڵە، مرۆخەی پشت؛ 3. نێوی چیایەکە لە باکووری کوردستان.

تاسە

مەیە، ئیشتیا، ئارەزوو، بیری کەسێ کردن.

تۆسن

سەرکێش، ناڕام.

وەرزین

1. کاری کێڵگە؛ 2. نمەزین، ئارەقگیر؛ 3. بەرەی زین، قاییش و قەرووشی سینگی ئەسپ؛ 4. جووڵانەوە و خۆماندووکردن، وەرزش؛ 5. مەشق؛ 6. راڤە، لێکدانەوە؛ 7. لێکدانەوەی خەون.

خاراو

1. قاڵبوو لەکاردا؛ 2. ئەزموون وەرگرتن، لەکڵ دەرهاتن؛ 3. ئیرباری سوورەوەکراو.

هەینار

سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!