پۆپەشمین
پێخەفێکی زۆر ناسکە کە لە خوری درووست دەبێ.
شێرکوژ
1. لەناوبەری شێر؛ 2. نێوی گردێکی گەورەیە لە رۆژاوای دەستەچەپی سلێمانی؛ 3. گوندێکە لە ناوچەی لەیلاخی سنە.
ڕەخسان
خۆبەخۆ وەدیهاتن.
پەیاک
داشی شەترەنج، پیادەی شەترەنج.
زینوێ
1. زینوو، زیندوو؛ 2. ملەی کێو؛ 3. بستوو، بنگووس؛ 4. گوندێکە لەسەر سنووری رۆژهەڵاتی کوردستان کە سەر بە ناوچەی (خانێ) یە.
سەیرا
نێوی گوڵێکە پشت پەلکەکەی سوورە و ناوەوەی سەوز و رەشە.
گەڕوان
گشتوان، کەسێ کە سەروکاری لەگەل گەشت و گەڕانە.
ڕۆشان
بە زاراوەی زازایی واتە: جەژن.
بەستێن
1. رەخی رۆبار، زیخەڵانی دەم رۆخانە، گوێی چەم، قەراخ چۆم؛ 2. زەمینە، وەکوو: لە بەستێنی هونەردا: لە زەمینەی هونەردا.
هەنسک
کوڵی گریان، نزگەرەی بە گریانەوە. (لە گریان نابێتەوە و هەر هەنسک دەدا).