باسان

باسان کۆی قسە و باس و کۆی لێدوانە. (سەرمان گەرمی باسان بوو، لەپڕ تەقە هەستا). باس لە وشەی (بحث)ی عەرەبی وەرگیراوە.

ئاردوو

1. ئاوردوو، ئارزاڵه‌، سووته‌مه‌نی؛ 2. سووتمان، ئاگرکه‌وتنه‌وه‌. بڕوانه‌ (ئار) له‌ به‌شی کوڕان.

تیلەبڕ

1. مسۆگەرکردنی کارێک بە گۆشەی چاو؛ 2. جۆرێک بڕین و بڕشتە لە کاری درووماندا.

دیانا

نێوی کچی ژووپیتر، خواژن (رب النوع) ی رۆمییه‌کان بووه‌؛ نێوی شارۆچکه‌یه‌کی کوردنشینه‌ له‌ باشووری کوردستان، که‌ کوردی مه‌سیحی و موسوڵمانی تێدا ده‌ژی. ئێستا نێوی دیانا کراوه‌ به‌ (سۆران).

ئەوژەن

1. هاوێژەر؛ 2. شکێنەر و بەزێنەر.

ئاژۆ

1. ئاژۆر، ئاژوەر، لێخوڕ، داژوێنەر؛ 2. لێکبوونەوەی ریشە؛ 3. لە زاراوەی زازاکیدا واتە: شوێنپێ هەڵکردن؛ 4. وشەی پاشگرە وەکوو: (گەرماژۆ: گەرمابردوو)، (دەستاژۆ: دەستەمۆ، فێرەدەست)، (مەیاژۆ: کەسێک کە خواردنەوە یان (مشروب) لێی دابێ).

هەنگوێن

هەنگڤ.

بەرخە

ئاماژەیە بە ژن یان کچی جوان و خوێنشیرین.

ڕاتب

1. جیرە؛ 2. مووچە، بژیوێ کە دەدرێ بە کارمەندی دەوڵەت؛ 3. ئەو کەلوپەلەی راوکەر لە پشتی خۆی دەبەستێ.

شەوچەرە

شەوچەلە، خواردنێ که لە شەودا دەخورێ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!