حەلان

تاوێر، جاڵە، خڕەبەرد.

ڕزگار

دەربازبوو، سەربەست، ئازاد.

سوێروو

1. رەشۆڵە، ریشۆڵە، گاوانی؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان .

شەرۆ

خاوەن ئابڕوو، نازنێوی باڵابانژەنی کوردی خەڵکی گورجستان که نێوی (شەریف)ە.

بۆرژا

نێوان خەو و ئایاخی؛ بۆرەخەو.

جووانە

1. شه‌نگوشۆخ، به‌ده‌و؛ 2. لاو، تازه‌پێگه‌ییشتوو؛ 3. په‌سن، ده‌ڵال، نازدار؛ 4. سه‌ربه‌ندی گۆرانییه‌کی کوردییه‌.

سەودا

1.سەوا، ئاڵوگۆڕ، ئاڵشت و گۆڕینەوە، مامەڵە؛ 2. بەرەبەیان؛ 3. جیاواز، جیا؛ 4. بۆخاتر، لەبەر؛ 5. تەڕەبیرۆ، نەخۆشیی پێست؛ 6. خولیا، ئیشتیا بەخەیاڵ؛ ئەڤین و دڵداریی.

سەمەندەر

گوڵەیاسەمین.

سارە

بەرەبەیان، سۆزوو، شەوەکی.

هاوبیر

هاوهزر، هاوڕا، لە بیروڕادا وەکوو یەک.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!