شەنگە

1. جووان و لەبار؛ 2. بەهێز و بەواز.

بارێزە

1. باوەرێن، ئەو میوەیەی کە با دەیوەرێنێ؛ 2. گیایەکە لە شکڵی کەرەوز؛ 3. پرووشەی باران بە باوە.

کاسین

جۆرێک گەمەی تۆپانقاڕ لە کۆندا.

ئێڤار

بە زاراوەی کرمانجی واتە: ئێوارە.

فریشتە

1. بەندەی خودا لە ئاسمان، پەری؛ 2. زۆر جووان؛ 3. بەخت، وەکوو: فریشتەی یارە.

ناتۆر

باخەوان، کەسێک کە قەڵەمی دار لە بێشەدا دادەچێنێ.

پژاو

1. دەشتی زەق و بەراو؛ 2. دەشتێکە لەبەری زرێبار، کە (ماش)یان لێ هەڵدەبەست بۆ ماسیگرتن؛ ماش: وەکوو تەیمان و کۆڵیت، لەبەراو درووست دەکرێ تا ماسی تێبکەوێ و بیگرن.

پەیکار

شەڕ، جەنگ، بەربەرەکانێ.

هاوڕاز

هاوقسە، هاودەم.

ئارتان

نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکوور‌ی کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە. بڕوانە وشەی ئار.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!