ڕەشوان
1. هۆزی بەخێوکەری ئەسپ؛ 2. تیرەیەکی کۆچەرن کە لە کۆندا زۆرتر لە دەوروبەری (ئەرزەڕۆم و مەڵاتیە) لە کوردستانی باکوور و هەروەها لە دەوروبەری (هەولێر) لە کوردستانی باشووردا ژیاون. اَحمد رەشوانی شاعیری شەهید و بەنێوبانگی کورد لەم هۆزەیە.
مەتینا
1. مەتین، ڕاوەستاو، سەقامگرتوو، نەبزێو؛ 2. چیایەکە لەلای بامەڕنی لە ناوچەی بادینان.
ئهختان
ههل، دهرفهت، فرجه.
شاریک
جۆرێک کڵاودەسماڵ بووە کە ژنان لە کۆندا بەستوویانەتەوە.
کارساز
1. کەسێ کە کارێک بۆ کەسێکی دیکە پێک دێنێ، گرێکەرەوە، چارەساز، کارچێکەر؛ 2. ناوە بۆ خوا، وکوو (یا کارسازی کاران).
ساریا
نێوی چیایەکە لە ناوچەی حەکاری لە باکووری کوردستان.
خۆشیک
شاخێکه لهڵای کێوی بهمۆ که کانیهکی خۆشی لێیه به نێوی (قهمان).
داڵاهۆ
دالأهوو، نێوی کێوێکە لە ناوچەی (رێژاو) لە رۆژهەڵاتی کوردستان، نزیک چیای (بەمۆ) لە دۆژ کرند و قەسری شیرین، کە گڵکۆی (باوە یادگار) کەوتۆتە بناری ئەم کێوە.
گوڵنەواز
ئیسانی کار ڕێکوپێک و خاوێن.
ئاردهوا
پهڵووڵه، چێشتی گزمووڵه له ههویر و کووزهڵه.