رێناس
رێگەناس، رێشناس، کەسێ کە شارەزای رێ بێ.
هۆزانڤان
بەیتبێژ، گۆرانیبێژێک که هەم هۆنراوە دابنێ، هەم بە گۆرانیی بیچڕێ.
زەرنج
1. نێوی گوندێکە لە کوردستان؛ 2. جۆرێک گوڵە لە چیا دەڕوێ.
شەرانش
1. کانی یان ئاوی خوڕ و ڕەوان؛ 2. تاڤگەیەکە لە نێوان (خامتیر و کیڕە) لە ناوچەی زاخۆ.
ئەوەجە
پێویست، ئاتاج.
ئارخەیان
1.دڵنیا، خاترجەم؛ 2. بێخەم، بێترس و دوودڵی .
بێستان
بێسان، بوستان، جێچاندنگەی میوەگەلی وەکوو: کاڵەک، شووتی، بایجان و تەماتە و هاروێ و هیدیکە.
باسانە
پردێکە لە ناوچەی رواندز، لە کوردستانی باشوور.
پێشەوا
1. گەورەی گشت؛ 2. رێبەر، رابەر؛ 3. نازنێوی شەهیدی هەمیشە زیندووی کوردستان، پێشەوا قازی موحەممەد.
کاوێن
1. چیای بەرز و بەردین؛ (شوێنێکی بەرز و کاوێن، ماڵێکی جوان و خاوێن)، 2. سالار، سەرە، سەلار، وەکوو: (ژنێکی بەڕێز و کاوێن). 3. هەژیار، بەڕێز، هێژا؛ 4. ئاوات و ئارەزوو.