کۆڕێ

نێوی چیا و گوندێکە لە ناوچەی رواندز لە کوردستان.

شاناز

نێوی یەکێ لە قەتار یان هەواکانی مۆسیقای ئێرانییە.

پەروێ

گوندێکە لە کوردستانی باشوور.

پەلکەزێڕ

پەلکەی زێڕین، ئاماژە بە قژی زەرد.

شلۆڤە

شڵێوە، دوودانگ.

یەزدا

خودا، خودێ، یەزدان، پەوەردگار؛ هەر دوو نێوی یەزدا و یەزدۆ لە نێوی یەزدان وەرگیراون.

تیلمە

تیلماسک، باریکەنەوار، باریکەبڕاوەیەک لە پارچەی قوماش.

مادۆ

لە وشەی ماد وەرگیراوە، بە واتای مادی بچووک. تیپی (ۆ) لە کۆتایی وشەی نێو لە کوردیدا واتای بچووککردنەوە دەدا لەبەر هەستی خۆشەویستی. وەکوو: جەماڵ: جەمۆ، یان حەسەن: حەسۆ.

وێنا

1. وا وێنای دەکەم، وای بۆ دەچم؛ 2. شێوە یان دیمەنی کەسێ کە دێتەوە بەرچاو: نازانم کێیە وێنای ناکەم!

نیاز

1. نەزر و نیاز؛ 2. مانا، مەبەست؛ 3. ئارەزوو؛ 4. خەیاڵی ئەنجامدانی کارێک.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!