تەبارە
1. نێوان، لەمپەر، تێخە، بارست؛ 2. هەرزاڵ، پێڕک؛ 3. دەخڵی گەییشتووی نەدووراو.
بەرکۆ
1. قەرپۆسی زین؛ 2. بەرکوتی دەخڵ؛ 3. لای ژێرووی خەرمان.
سەودا
1.سەوا، ئاڵوگۆڕ، ئاڵشت و گۆڕینەوە، مامەڵە؛ 2. بەرەبەیان؛ 3. جیاواز، جیا؛ 4. بۆخاتر، لەبەر؛ 5. تەڕەبیرۆ، نەخۆشیی پێست؛ 6. خولیا، ئیشتیا بەخەیاڵ؛ ئەڤین و دڵداریی.
سیاخاڵ
خاڵڕەش، خاڵی رەشی قەترانی.
ئاسک
1. پهزهکیفی، ئاهوو، مامز، کهژاڵ، خهزاڵ؛ 2. نێوی شارێکی کهونارا بووه لهلای رامهورموز له ئوستانی خوراسان.
ئێوەت
چاودێریکەر، پەرستار.
نەشمیل
1. جووانی خنچیلانەی دڵڕفێن؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
دڵناس
دڵشناس، شارهزای دڵ.
وەندی
1. گۆڕدراوی وشەی کۆنی (وەنت) ە، واتە: خاوەن، خودان ساحێو؛ 2. کاسە و دەفر و قاپ و گۆزە و دێزە؛ 3. پاشگری وشەیە بۆ وێکچوون و نیشاندان؛ 4. پاشگری نێوی چەند عەشیرەتن لە کوردستان، وەکوو عەلیوەندی و حسەینوەندی.
بەختان
بەوشانسیی، تووشبوونی نەهات. بەداخەوە ئیمڕۆ بەختانمە و هەر بەو تێرم.