تووسرکان
نێوی یەکێ لە شارۆچکە لوڕنشینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە سەر بە ئوستانی هەمەدانە و ئێرانییە فارسزمانەکان وا بانگاشە دەکەن کە (صلاح الدین ایوبی) لەوێ لەدایکبووە.
خۆماڵ
ماڵیی، تایبەت بەماڵی خۆت.
ئاماژ
نیشانە، ئامانج.
ساسی
نێوی گوندێکە لە ناوچەی کووت لە خوارووی باشووری کوردستان، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە، بەڵام کوردەکەیان لێ دەرکردووە و کردوویانە بە عەرەبنشین.
سەمەنگوڵ
گوڵی سەمەن، وەکوو گوڵی یاسەمین.
شەندە
1. وشەیەکی هەورامییە، واتە: لێدراو؛ 2. نێوی نادیار.
قەڵخان
1. قەڵغان، سپەر، سپێر؛ 2. دڕووەکەنگری وشکەوەبوو.
بارینا
وەنەوز، چورت، خەونووچکە.
هەناو
هەناڤ، دەروون، ناوسک، هوندر.
دێراو
گۆل، زهوینی چاڵکراو بۆ بێستان و ئاودێران.