ئاتروان

ئاگره‌وان، ئاگرخۆشکه‌ری ئاورگه‌.

زووبینا

جگە لەو یەکە، بێژگە لەودانە.

ئەستوون

1. ئەستوون، ئەستونگ، ئەستوونەک، کۆڵەکە، ستوون؛ 2. دار یان بەردی درێژ و ئەستوور کە شاوڵی، بە جێگای پایە، وەبەر بانی دەدەن؛ 3. لە گوتەی سەربازیدا بە دەستەیەک لە لەشکر دەگوترێ کە پشت سەر یەک رێ دەکەن.

دیاکۆ

نێوی یەکەمین پاشای (ماد) و دامەزرێنەری ئەو زنجیرە پاشایەتییەیە. ئەو پاشایەی کە گەزەنفۆنی یۆنانی نێوی هێناوە.

باشناو

1. نێوچاک، کردارباش؛ 2. هۆزێکە لە کورد کە لە ناوچەی نێوان مووسڵ و دەشتەبێڵ و سەڵماس دەژین. ئەم نێوە لە مێژووی کۆنی کوردستاندا هاتووە، دوور نییە، مەبەست لە خۆشناو و خۆشناوەتی بێ!

زاگرۆس

1. جێگای سەرهەڵدانی زکرتییەکان، شوێنەمێنگەی زکرتییەکان؛ 2. زکرتییەکان تیرەیەکی کۆنی کوردن کە بە یۆنانیی پێیان گوتراوە: (زاگرتی یان ساگرتی؛ ساگارت، ساگارتی؛ زاگرتی، زاگرۆس)؛ 3. زاکرۆس یان زاگرۆس، داگری زنجیرەیەک چیایە کە لە ئەرمەنستان و ئازەرباییجانەوە دەست پێدەکا و بە ناو زۆر دۆڵ و چیای کوردستاندا دێتە خوارێ و لە شیراز تەواو دەبێ. درێژایی زاگرۆس لە کوردستان 1000 کیلۆمیترە و بەرزاییشی لە وشترانکێو دەبێتە 4700 میتر.

زەبەن

1. زەبەند، چوغر، فرە، زۆر؛ 2. شوێنی چڕ لە زەل و قامیش، شوێنی پڕبژوێن.

گەردوون

1. زەمانە؛ 2. جەڕجەڕە، چەرخی ئاو لە بیر هەڵێنجان، ئاوهەڵگۆز، ئاوهەڵکێش؛ 3. تەگەری عەڕابەی گەورە.

تەزوو

1. مچوڕک، مووچرک، تەز بەلەشداهاتن؛ 2. سۆزەی سەرما و بای سارد.

نەسرین

گوڵێکی پەڕەوردی بۆنخۆشی سپییە کە لە نێرگز دەکا.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!