یاران
کۆی یار، دۆست، هەڤاڵ.
وەرزان
دوو واتای هەیە، 1. وەرز واتە: سێ مانگی ساڵێک و وەرزان: کۆی وەرزی ساڵە؛ 2. وەرز واتە: بەرز و وەرزان واتە: بەرزان.
لاوین
وەکوو لاو، وێنەی لاو.
دیاوەشت
شێخ موحەممەد مەردۆخی کوردستانیی لە (تاریخ کورد و کوردستان) دا نووسیویە: نێوی کۆنی کێوێکە لە ((جبال الاکراد)) لە سووریە، بەڵام ساڵی 1963 کە بەعسییەکان لە سووریە هاتنە سەر دەور، ئەم نێوەیان گۆڕی.
گەردانە
ملوانکەی زێڕینی پڵپڵەدار.
شەوبۆ
گیایەکە سەرەتای بەهار شین دەبێ و گوڵی سپی دەکا و بۆنی خۆشە، بە ڕۆژدا بۆنی نییە و لای ئێوارە کە هەتاو ئاوا دەبێ و فێنک دەکا، بۆن بەر دەدا و هەتا لای بەیانی ئەو بۆنەی هەر دەمێنێ.
خەندان
شاد و دەم بەپێکەنین.
فەرخی
نێوی جۆرێک ترێی زەرد و شیرینە.
حەیزەران
دارێکە لە شوێنی گەرم دەڕوێ، وەک قامیشی ناوپڕ وایە و بۆ هەلاجی بەکار دەبرێ و شتی جووانیشی لێ دروست دەکەن.
وەنەوشە
گوڵێکە لە باخان دەڕوێ، ڕەنگی شینی زۆر کاڵی نزیک بە دیمەن (پەمەیی)یە، لەبەرئەوە بە ڕەنگەکەی دەگوترێ: وەنەوشەیی.