پشکووت
کرایەوە، خونچەیەک کە بپشکوێ.
ئاورینگ
1. پریشکهی ئاگر؛ 2. بریقه و ترووسکه.
ئارمین
1. وشەی گۆڕدراوی ئارام؛ 2. نێوی کوڕی کەیقوبادی یەکەم پاشای ماد بووە. بڕوانە وشەی ئار.
داوێنە
داوێن، بناری چیا.
داڵانپەڕ
نێوی چیایەکە لە کوردستان کە ساڵی 1943، کۆمەڵەی (ژێ کاف) لە رۆژهەڵاتی کوردستان و (حیزبی هیوا) لە باشووری کوردستان و کۆمەڵەی خۆییبوون لە باکووری کوردستان، لە چیای نێوبراو لە لایەن نوێنەرانی سێ پارچەی کوردستانەوە، پەیمانی سێ سنووریان مۆر کرد و نەخشەی جوغرافیای کوردستانیان دەسنیشان کرد و لەسەر مەسەلەی کوردستانی گەورە رێک کەوتن. هەروەسا ئالأشیان دیاری کردووە و ئەو ئالأیەی لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە مهاباد هەڵدراوە و گەیشتۆتە ئەمڕۆ، هی ئەو سەردەمەیە.
مێرخاس
پیاوچاک، پیاگخاس، پیاوی ئازا.
باشیل
1. کۆڵوانە، چارۆکە، شان و قۆڵ؛ 2. ئاوارە و دەربەدەر؛ 3. پاشگری وشەدووانەی (شانوباشیل)ە.
ئارهزوو
تاسوخ، هێڤی، ههویا، ئاوات، دڵخواز. له زاراوهی پالهویدا که یهکێ له زاراوه کۆنهکانی زمانی کوردییه، گوتراوه: (ئارزۆک).
کۆمار
کۆمەڵەی خەڵکی لایەنگری شتێک، شێوازی حوکمڕانیی "جومهووری" لەسەر بنەمای حکوومەتی هەر لایەنێک کە زۆرترین لایەنگری لە ناو جەماوەردا هەبێ.
سپاردە
ئەسپاردە، سپارتی.