مەریوان
لە فەرهەنگی (دێهخودا) ی فارسدا هاتووە کە لە بنەڕەتدا مارین بووە، چونکە ماری زۆری هەیە. بڕوانە مەروان.
کرژە
1. مرۆڤی ئازا و چالاک؛ 2. نێوی گوندێکە لە کوردستان.
ئامێخا
نێوی یهکێ له پاشا کوردهکانی لۆلۆ بووه، له سهدهی چاردهی بهر له کۆچ.
پۆپەشمین
پێخەفێکی زۆر ناسکە کە لە خوری درووست دەبێ.
یارسا
نێوی ئایینزای (ئەهلی حەق) ە، کە لە بنەڕەتدا (یارسان)ە واتە یاری سوڵتان، یاری یەزدان.
کۆڕەو
1. کۆچی بەکۆمەڵی خەڵک و گیانلەبەران، لە کاتی بۆمباران و شەڕ و ترس لە لافاو و بوومەلەرزە و هیدیکە؛ 2. ئەو خەڵکەی کە بەکۆمەڵ هەموو پێکەوە نیشتمانی خۆیان لە کاتی شەڕ و ترس و رووداوی دیکەدا بەجێ دەهێڵن و روو دەکەنە شوێنێکی دیکە. وەکوو کۆڕەوەکەی کوردستانی باشوور لە ساڵی ا991 ی زایینی، لە ترسی بۆبارانی کیمیایی.
بۆتیا
چیایەکە لە بادینان لە کوردستانی باشوور.
ماریا
1. پاڵەوان و شەڕکەرەکانی هۆزی میتان یا مانای؛ 2. نێوی هۆزێکی کورد بووە. بڕوانە ماردین لە بەشی کوڕان.
سەرگوڵ
گوڵی سەرووی گوڵان، گوڵی سەرپەڕ، گوڵی سەرکردە.
هاڵا
1. دۆست و هاواڵ؛ 2. پەنا، پەنابردن؛ 3. هەواڵ، ئاگا؛ 4. داد و فریاد.