خانیلە
خانیلە گوندێکە لە ناوچەی روانسەر لە کوردستان.
گۆبەرۆک
ریزەگوڵنگی زێڕ و زێو کە بە سوخمەدا هەڵیدەدروون.
ژالیان
ناوێکی ژنانەیە و نازانم لە چییەوە هاتووە.
گلێرە
1. تەرزە، گژلۆک، تگر؛ 2. جۆرێک دانەوێڵە.
سارەما
تێبەردانی کارژەلە و بەرخ بۆ شیرخواردن، بەیانیان بەر لە دۆشینی دایکەکانیان.
مەزدەک
1. کولانکە، کڵاوڕۆژنە، رۆچنە؛ 2. ئاگر و رووناکیی؛ (مەزدەک) کوڕی (بامداز) و خەڵکی (مازرایا)** ی قەراخ رۆباری دیجلە و بە رەتەوە کورد بووە! (مەزدەک) لە سەردەمی قوباد پاشای ساسانیدا ئایینێکی داهێنا کە بنەمای ئەو ئایینە لە سەر بەرابەریی و هاوبەشیی بوو و بڕوایان بە رووناکیی بوو، ئەو ئایینە لایەنگری زۆری پەیدا کرد و قوباد پاشاشی رەگەڵ خۆ خست، بەڵام دواتر پیاوەگەورەکانی ئێران، لە سەردەمی دەسەڵاتداریی نەوشیروندا، هێرشیان بردە سەر مەزدەک و خۆی و چەندین هەزار لە لایەنگرەکانی کوژران؛ لە کۆپەڕی کورد و کوردستانی شێخ موحەممەد مەردۆخی کوردستانیدا هاتووە کە: کاتی خۆی، ئەو قوباد شایە لە دیاربەکرەوە هاتۆتە سنەی سەردەمی قەڵای پڵنگان و هەندێ لە عەشیرەتەکەی لەوێ ماونەتەوە، بۆیە ئێستا نیوە زاراوەی ئەردەڵاننی، یان نیوە زاروەی کوردەکانی سنە، بێژە بێژه و نزیک بە زاراوەی کوردەکانی دیاربەکرە و وشەی کرمانجی زۆری تێدایە.
قەمەر
1. ئەسپی سووری ئاماڵڕەش، کوێتی داوێنتاریک؛ 2. مرۆی ئاماڵڕەش، ئەسمەر؛ 3. گوندێکی باشووری کوردستانە.
هەلین
وشەیەکی کرمانجییە، 1. حەلین، حەلیان، توانەوە؛ 2. بەرزی کەوە؛ 3. بیبە، لابە.
تووتمێ
1. شوێنێ کە سماقی هەبێ؛ 2. داری سماق؛ 3. گوندێکە لە دۆڵی بالیسان لە باشووری کوردستان.
ماوەت
شارۆچکەیەکی باشووری کوردستانە کە بە دەستی حوکوومەتی بەعس بە بۆمبی شیمیایی بۆمباران کرا و وێران بوو، بەڵام ئێستا ئاوەدان کراوەتەوە.