ڤانا

ئەوانە، یانە، ئەیانە.

مێرگ

گیاجاڕ، چیمەن و سەوزایی، مێرگ و سەوزوگیا.

ئار

1. لەو سەردەمەدا پێشبەندی (ئار) بە واتای (ئاگر و پاک) بۆ رێزدانان لەو شتانەی کە (پاک و پیرۆز) ‌بوونە بەکار براوە، وەک: ئاریاکیس، ئاریبانس و ئارچاری؛ لە راستیدا نێوی ئارچاری، چاری بووە کە هەر دەبێتە چێری. 2. وشەی (ئار) لە زمانی کوردیدا واتای ئاگر و رەنگی سوور دەدا کە لە ریشەی وشەی (ئار)ی ئەوێستایی یەوە هاتووە و واتای (ئاگرپەرست) و (سوور) دەدا،‌ لە زمانی پالەوی یان کوردیی کەڵوڕیشدا هەر ئەو واتایە دەدا و گوتراوە (ئارووس)؛ 3. (گەورە و مەزن)؛ 4. واتای (ئێش و ئازار) دەدا و لە زاراوەی کەڵوڕی (پالەوی)ی کۆنیشدا هەر ئەو مانایە دەدا؛ 6. هەروەها (ئار) مانای سپیکەلە یان چەرمەڵەش دەدا؛ 7. پاشگری بکەرە و بە هەندێ وشەی چووکەوە دەلکێ و نێوێکی دیکەی چاوگ ساز دەکا؛ وشەی ئاراراتیش دوور نییە لە وشەی ئار و ئاور کەوتبێتەوە، لەوانەیە ئەم وشەیەشیان بۆیە لەسەر ئەم کێوە دانابێ‌، چونکە کێوێکی سەر بە ئاگر یان گڕکانە، تورکەکانیش وشەی ئاگریان گۆڕیوە بۆ (ئاغر) و وشەی (داغ)یشیان کە وشەیەکی تورکییە و واتای چیا دەدا پێ زیاد کردووه و نێویان ناوە آغریداغ‌؛ حوکوومەتی تورک، وشەی (داغ)ی بۆیە بە وشەی کوردی ئاگرەوە ناوە و کردوویە بە (ئاغر)، لەبەر ئەوە بووە کە نێوی کوردیی لەو پارچەیە تێک بدەن و بیشێوێنن؛ چیای ئاگریی لەبەر ئەوەی کە گڕکانە و سەربەئاگرە، بوومەلەرزەی زەمەند و وێرانکاری لێ رادەبێ.

مەردۆخ

1. نەخۆشی بەرەو مردن؛ 2. خودای کەونارای بابل؛ 3. سەرنێوی بەرەیەکە لە کوردستان کە زۆر زانای بەنێوبانگیان تێدا هەڵکەوتووە.

قادێ

1. زەوین، خاک؛ 2. گۆڕەپان، مەیدانی کایە.

خێوەت

چادر، کۆن، خەێمە.

خارێز

1. پرپۆڵه‌؛ 2. هێلکه‌ و رۆن.

خۆمەش

خۆکار، خۆگه‌ڕ، خۆگێڵ.

بارست

لە کوردیدا بۆ دوو واتا بەکار دێ، 1. دێرانە، وەکوو: (دێرانەی ئەو گاڵۆنە ئەوەندەیه)؛ 2. بارست، ئەستووری و بڵندیی شتێک، قلەت و قەڵافەتی شتێک، وەکوو: (بارستی ئەو کومێدە بەرز و پانە).

سۆلان

بنەچە، رەتەوە، نژاد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!