رێشانکۆ
نێوی هۆزێکی کورد بووە، لە ناوچەی هایمانی لای ئآنکارا، کە بە دەستی عوسمانییەکان هەڵداژراونەتە بولغارستان و بۆسنی.
ئاروا
نێوی فریشتهیهکه له ئایینی زهڕدهشتییهکاندا. بڕوانه (ئار) له بهشی کوڕان.
چیمەن
1. گیای سهوز، مێرگ، 2. به زاراوهی کهلهوڕی واته ئێمه چووین.
مازێ
1. مازی، مازوو؛ 2. ماژەڵە، مرۆخەی پشت؛ 3. نێوی چیایەکە لە باکووری کوردستان.
شاواز
1. شاباز، بازی سپی؛ 2. شاباش، شاواش، ئەو بەخششەی کە بە بەزمگێڕی زەماوەن دەدرێ.
زایا
1. وەچە، بەرە؛ 2. ژنێک کە زکوزای زۆر دەکا.
پەسیرە
بەرسیلە، هاڵە.
ئالان
1. لووتکەی بەرزی پڕ لە دۆڵی پێچەڵپێچ؛ 2. ناوچەیەکە داگری نزیک بە 20 گوند، کەوتۆتە رۆژاوای شاری سەردەشت لە دۆژ سنووری دەسکردی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ 3. نێوی چیایەکە هەر لەو ناوچەیە؛ 4. ئەم نێوە لە وڵاتانی سکاندیناوی و ئەورووپا و ئامریکا و کانادا و زۆر وڵاتی دیکەشدا هەیە و نێوێکی ئەنترناشیۆناڵە و نێوێکی کۆنە؛ 5. ئەم نێوە لە نێوان گەلانی ئاشووری و ئەرمەنی و مەسیحی و زۆر نەتەوەی دیکەشدا هەیە و بە (ئەلەن و ئەڵەن)یش دەوێژرێتەوە؛ 6. نێوی شارێکی کۆن بووە لە ناوچۆمان یا نێوانڕۆباران کە عەرەب دەڵێ: (بینُ النهرین).
لوتکە
نووک، دوند، ترۆپک، کەپک، پۆپە، قەلەپۆپەی چیا و کێو.
کەورین
1. کەڤرین، بەردین؛ 2. ئەمباری دەخڵ و دانەوێڵە؛ 3. بزنی سپی؛ 4. گوندێکە لەبن چیای (زۆزک) لە ناوچەی ڕواندز، لە باشووری کوردستان.