ئاوا
ئاوەدان، ئاوهها؛ ئابهمجۆره، ون و نادیار، ئاوابوون یان ونبوونی رۆژ و مانگ و هیدیکه.
تیرگەران
گوندێکە لە باکووری شاری سنە.
فریا
1. هاوار و داد؛ 2. کۆمەک و یارمەتی؛ 3. فریاکەوتن، بەهاواری کەسێکەوە چوون، هانا؛ 4. گەییشتن لەکاتی خۆیدا.
بەڕوێن
گوندێکە لە باشووری هەڵەبجە، لەبەری شەمێران لە باشووری کوردستان.
تەلێ
زێڕ، تەڵا، کورتکراوەی نێوی (تەلعەت).
هاڤی
نامۆ، غەوارە، نەشناس.
بەڕۆژ
1. بەربەرۆچکە؛ 2. گوند یان مەزرای رووبە رۆژ؛ 3. لەرۆژدا.
بەهەست
وریا، بەئاگا.
داگا
نهنک، دایهگهوره.
فەرمان
ئەمر، دەستوور. فەرمان و فرمان دو شتی لە یەک جیاوازن. فەرمان واتە: دەستوور، فرمانیش واتە: ئەرک و کار.