ئاخیه
گوڵمێخ، سنگی ئاسنی ئاڵقهدار یان سنگی ئهستووری دارین که بۆ دابهستن و ههڵدانی چادر و رهشماڵ و هیدیکه بهکار دێ.
گیابەن
گیایەکی زۆر بۆنخۆشە.
ژەنیار
سازژەن، سازبەن، نەواژەن.
ڕاژانکۆ
نێوی گوندێکی کۆن بووە، لە ناوچەی وان، لە کوردستان، بەڵام لە سەردەمی عوسمانییەکاندا نێوەکەیان گۆڕیوە بۆ تورکی.
پیرسان
1. پیر لە زمانی کوردیدا چەندین مانای هەیە: الف. پیری بەساڵاچوو؛ ب. گۆڕ، گڵکۆ؛ ت. پێشوازییکردن، بە پیرییەوەچوون؛ پیرسان لێرەدا واتە: سوڵتانی پیران، سوڵتانی چاکان؛ 2. نێوی گڵکۆی یەکێک لە پیرانی تەریقەتی سۆفیگەرییە لە ناوچەی جزیر لە کوردستان.
قەمرین
بەستەڵەک، شەختە، بەستنی ئاو، بوونە سەهۆڵ.
ڕەوگە
وڵاتی دووهەمی دوای پەڕیوەیی یان ئاوارەیی.
پیرۆت
1. ئەم نێوە لەناوچەی (مەنگوڕان و سوێسنایەتی و گەورکان) مشەمەرە و نازازنرێ یانێ چی؟! 2. شارێکە لە یۆگۆسلاوی؛ ئەگەر هەر کەسێک ئەو رۆمانەی کە (ئاناتۆڵ فرانس) نووسیویەتی و کاک موحەممەدی قازی وەریگێڕاوەتە سەر فارسی خوێندبێتەوە، دەزانێ چەند جار نێوی پیرۆت لەو رۆمانەدا هاتووە و بۆی دەردەکەوێ کە نێوی پیرۆت تەنیا لە نێو کورددا باو نییە و بەڵکوو لە ناو گەلانی دیکەشدا هەیە. دیارە نە تەنیا ئەم نێوە، بگرە زۆر نێوی دیکە هەیە کە بە ناو گەلانی دنیادا بڵاو بۆتەوە و هەر نەتەوەیەکیش بە شێوازی زمانی خۆی دەکاریان دەکا و دەیانبێژێت. من لەو باوەڕەدام ریشەی (پییەر Piere و پیرۆتPirot ) ئەوەندە لەیەک دوور نین و دەکرێ بڵێین لەیەک بنەماڵەن.
باڵار
باڵادار، کاریتە، دیرەک، دارێکە بۆ سفتکردنەوەی فرێتی قاڵیکردن بەکاری دەبەن.
کانیلان
1. دۆڵی پڕکانی، لانکەی کانی؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی هەوشار، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.