پاتیلە
پاتێڵ، مەنجەڵی بچووک، بەرۆشی بچووک.
کانین
کارین، کانین بە زاراوەی کرمانجی واتە: کارین، توانین، لەدەسهاتن. وەکوو: ئەز نکانم هەڕم. من ناتوانم بڕۆم. بڕوانە بۆ کارین.
پازاڕ
بەردێکی زۆر بەنرخە کە ژنان بۆ خشڵ بەکاری دێنن.
هاتان
بەخت و ئێقباڵ، شانس.
جابێ
سووکەڵە نێوی جابر.
ماهنووس
نێوی شارۆچکەیێکە لە ناوچەی کوردنشینی کووت لە خوارووی باشووری کوردستان، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە، بەڵام حکوومەتە خوێنڕێژە یەک لەدوای یەکەکانی ئێراق ئەو شارەیان لە کورد چۆڵ کرد و کردیان بە عەرەبنشین.
برژانگ
برژۆڵ، مژۆڵ.
باداک
جۆرە گیایەکی باریکە کە لە دار دەهاڵێ، گیایەکە کە پێچ دەخوا بە دەور داردا.
بەرچن
بەرچنە، سەوەتەی میوەچنینەوە.
قارا
1. ئارام و ئۆقرە؛ 2. وشەی دووهەمی وشەدووانەی (ئارا و قارا) یە، وەکوو: ئارا و قارای نەما.