بەزان
1. بەزین، شکست خواردن؛ 2. غاردان، هەڵاتن، هەڕاکردن؛ 3. دابەزین لە سواریی.
ژاڵان
1. کۆی (ژاڵ) ە کە دەبێتە (کون)؛ 2. جێگە، وەکوو: هەنگەژاڵ واتە: جێگەی مێشەنگوێن یان هەنگ؛ 3. رۆبارێکە لە گوندی جیگەران لە هەرێمی کرماشان.
ساتیا
کەوتنەدوا، کارێک کە لە جێبەجێکردنی دووریی بگیردرێت. (تازە ساتیا و بێکەڵکە).
پلیسە
پلیزرگ، کارتەپەلە، پەڕەسێلکە.
فلوون
گوندێکە لەلای ئامۆکان لە دەشتی حەریر لە ناوچەی شەقڵاوە.
سەپکە
سەپک، رنەک، کولێرەی لە ئاردی دورشت. ئەم (سەپک) ە دوورە لە سەبکی بەواتای شێواز!
دیاوەشت
شێخ موحەممەد مەردۆخی کوردستانیی لە (تاریخ کورد و کوردستان) دا نووسیویە: نێوی کۆنی کێوێکە لە ((جبال الاکراد)) لە سووریە، بەڵام ساڵی 1963 کە بەعسییەکان لە سووریە هاتنە سەر دەور، ئەم نێوەیان گۆڕی.
تریفە
1. تیشک و تریفەی مانگ؛ 2. گوندێکە لەناوچەی شارەزوور لە کوردستان.
هەیڤک
مانگیلە، مانگی یەکشەوە.
هوزار
باخ و گوڵزار.، بولبول