باویلکە

پەپوولەپاییزە، گیایەکی تۆپی گرژنی شێوە تۆسییە کە سووکە پاییزان بە دەم باوە بڵاو دەبێتەوە، شەلەمینکەرە.

وەرشەو

ئالیاژێکە تێکەڵ لە مس و زیو کە بریقەدارە و خەراپ نابێ و سینی و کەوچک و چەتاڵ و شتی وای لێ درووست دەکەن.

پەشێو

خەمداگرتوو، پەرێشان، بیربڵاو. نازناوی شاعیرێکی گەورەی هاوچەرخی کورد

ڕەواز

1. رێباز، رێگای هاتوچۆی خەڵک؛ 2. رێزەبەردی سەر ملەی کێو.

ڕۆژا

ئاماژە بە رۆژ، ئاماژە بە هەتاو.

مرۆت

ئینساف، کاری ڕەواکردن، لە کاری ناڕەوا پارێزکردن، ئەم نێوە لە موکوریان و مەنگوڕان زۆر باوە.

کاسنی

جۆرێک گیایە.

قەشان

1. باڵدارێکە لەدەم ئاوان دەژی؛ 2. گوندێکە لە باشووری کوردستان.

دلاوەر

خاوەندڵ، گورد، پاڵەوان. ئەم نێوە وشەیەکی هاوبەشی کوردیی و فارسییە و لە هەولێر و رواندز و کۆیە مشەیە.

شینە

1. هێمایە بە ڕەنگی شین؛ 2. لکە داری بڵند و لەگەشە؛ 3. گوندێکە لەلای لەنجاوا لە ناوچەی سنە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!