ڕەهوان
نەرمڕۆییشتنی ئەسپ.
کارۆک
پۆڵا، ئاسنێکی سفت و قاییمە که به تینی 1400 پلە دەتوێتەوە و شمشێر و گورز و ئاسنەواڵەی دیکەی لێ درووست دەکەن.
شەمامە
1. شەمامۆک، میوەیەکی بۆنخۆشە لە شێوەی کاڵەک بەڵام بچووک و خاڵخاڵ و خەتخەت؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
مارد
1. سەرکێش، یاخی؛ 2. بەرز و هەڵاتوو؛ 3. نێوی کۆنی ماد بە زمانی یۆنانیی؛ 4. تیرەیەکی گەورەی کۆنی کوردن کە پشتی لوڕەکانن؛ 5. قەڵایەک و گوندێکە لە ناوچەی لوڕنشینی بەهمەنشێر لە خوڕەمشار؛ 6. باژێڕی ئێستای ماردین لە کوردستان شمالی وەبیرخەرەوەی ئەم تیرەیەن.
ئارتان
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە. بڕوانە وشەی ئار.
ڕۆژکان
نێوی هۆزێکی کوردە لە کوردستان.
ناکام
بە مراد نەگەییشتوو، بەئاوات نەگەییشتوو.
کەژۆک
بەری گیایەکە لە لۆکە دەکا و سپییە، ئاوریشمی خاو.
ئارینۆ
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی فاشیستی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
ئەسمەهان
نێوی خوشکی فەرید ئەترەشی گۆرانیبێژی عەرەبی بە بنەچە کوردە کە لە بنەڕڕەتدا لە کوردە درووزییەکانی لوبنانن کە لە هۆزی جونبەڵاتن. وشەی جونبەڵاتیش بە عەرەبیکراوی وشەی جانپۆڵایە کە یەکێ لە هۆزە بەنێوبانگەکانی کوردن لە لوبنان.