گەڵاڵە

1. داڕشتنی نەخشە بۆ کار یان شەڕێک یان شتی دیکە؛ 2. نموونە و پێشنووس. لە گەڵاڵەی سەفەر یان شەڕدا بووین.

هاوە

1. بەڕێ و جێ؛ 2. بەکارهاتگ، بەکەڵک؛ 3. کەڵک، بەهرە.

بەژی

دەخڵی دێم، داهاتی دێمەکار.

باریسە

1. فڕفڕە، فڕفڕۆکە؛ 2. داری نێوان کۆڵەکە و کاریتە.

تۆلاز

جوان و بەدەو.

پشکۆژە

1. دووگمە، قۆپچە؛ 2. ولی تازەکراوە، خونچە.

مامز

1. ئاسک، کەژاڵ، پەزەکێوی، ئاهوو؛ 2. ماسییەک کە گەرا دادەنێ؛ 3. مامزە، ئەو ئاسنەی کە سوار لە پاشپانییەی چەکمەی قاییم دەکا بۆ لێخوڕینی ئەسپ.

کەژۆک

بەری گیایەکە لە لۆکە دەکا و سپییە، ئاوریشمی خاو.

هێڤی

ئاوات، ئارەزوو، هیوا، هومێد.

ئەوار

1. پاشگری هەبوون، وەکوو: خوێندەوار؛ 2. شوێن و جێ، وەکوو: شوێنەوار.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!