پرژۆڵ

1. پرزۆڵ، وەکوو ریشکی گەنمەشامی؛ 2. پرژ و بڵاو، پەرێشان؛ 3. ریشک و پرزۆڵەی قوماش و پارچە.

ساریسا

مینۆرسکی لە زمانی (تۆرۆدانگین) ی زمانناسەوە دەڵێ: لە وڵاتی (کوردۆئین) دا سێ شار بەسەر رۆباری دجلەوە هەبوونە کە نێویان ساریز یان ساریسا و ستالکا و پنیاکا بووە کە کاردۆخییەکانی لێ ژیاوە. (سترابۆ) ی رۆژهەڵاتناسیش دەڵێ: کوردۆئین بە ناوچەشاخاوییەکانی نێوان مووش و دیاربەکر گوتراوە.

ڤەدین

دۆزینەوەی ونبوو، دیتنەوە.

بستیک

تیسکەهەنگوور، تیسکە ترێ،‌ هێشووی ترێ، زەنگەتە ترێ.

تۆڵە

هەق سەندنەوە، مافوەرگرتنەوە.

دیما

1. دیمەن، دەموچاو؛ 2. زەوینی دەێم.

کەوێ

1. ڕەنگی کەوە؛ 2. وەکوو کەو، وێنەکەو؛ 3. کەوا؛ 4. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.

یارسا

نێوی ئایینزای (ئەهلی حەق) ە، کە لە بنەڕەتدا (یارسان)ە واتە یاری سوڵتان، یاری یەزدان.

گوڵخەندان

1. گوڵی پشکووتووو؛ 2. وێنەی گوڵ خوشیک و بەدەو.

قەمەر

1. ئەسپی سووری ئاماڵڕەش، کوێتی داوێنتاریک؛ 2. مرۆی ئاماڵڕەش، ئەسمەر؛ 3. گوندێکی باشووری کوردستانە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!