پەسیرە
بەرسیلە، هاڵە.
گوڵەزەردە
جۆرێک گوڵە کە ڕەنگی زەرد و جوانە.
سوورەساو
سێفەسوورە، سێوی سۆر.
بەمۆ
1. نێوی جۆرێک کەتیرەیە. 2. کێوێکە لە کوردستان کە لە نێوان قەسری شیرین و دەربەندی خان و خانەقین هەڵکەوتووە.
تەیار
1. ساز و ئامادە بۆ کار یان سەفەر، وەخۆکەوتوو؛ 2. دەوڵەمەند و ئاسوودە.
سەراسا
1. گشتیی؛ 2. تایبەتی، 3. سەراسا.
لەهۆن
لهۆن، هەم ناوچە و هەم تیرەیەکە لە کورد لە هەورامانی کوردستان.
بریندار
زامدار، کەسێ یان بوونەوەرێک جەستەی زامار بووبێ.
هەرشەم
گوندێکە لە ناوچەی بالیسان لە باشووری کوردستان.
باگار
سەر سینگی تەپۆڵکە و چیا کە با بیگرێتەوە.