ڕەخسان
خۆبەخۆ وەدیهاتن.
ئاخڵه
1. خه‌رمانه‌ی مانگ؛ 2. ژوورێکی کورته‌دیواری سه‌ردانه‌پۆشراوه که کای تێده‌که‌ن؛ 3. په‌پکه‌به‌ستن.
کەومل
1. مل بەرز وەکوو کەو؛ 2. ئاماژە بە کچ یان کیژی گەردنبەرز؛ 3. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
هەڤیان
ئۆقرەگرتن، هەدادان، داسەکنین، هێوربوونەوە.
واژام
نێوی چیایەکە لە ناوچەی هەکاری لە باکووری کوردستان.
جەوێ
ئه‌م نێوه له حه‌یرانێکی کوردی‌دا که (مشکۆ)ی گۆرانیبێژ گوتوویه‌تی هاتووه.
پاتیلە
پاتێڵ، مەنجەڵی بچووک، بەرۆشی بچووک.
بەراڤی
کۆڕ، کۆبوونەوە، جڤین.
پەیاک
داشی شەترەنج، پیادەی شەترەنج.
دەستەوا
گۆڕینه‌وه‌ی دوو شتی وه‌کوو یه‌ک، گۆڕینه‌وه‌ی شتێک به شتێکی دیکه‌ی وه‌کوو خۆی.