میرۆ

میرا، پاشای بچووک.

ساردۆریس

نێوی یەکەم پاشای (ئۆرارتۆ) بووە کە تیرەیەکن لە تیرە کۆنەکانی کورد کە هاوسەردەمی ئاشوورییەکان بوونە و بە سەرخاکی لۆلۆدا حوکومیان کردووە.

مانای

1. لەناونەچوو، هەمیشەماو؛ 2. بە هەورامی مان: واتە: بنەماڵە، یانە و شوێنەمێنگە، وەکوو هەورامان: واتە بنەماڵە یان خانەدانی ئەهووراییەکان؛ 3. کۆی مان دەبێ بە مانان کە واتاکەی دەبێتە: وێکچوو، لە شێوەی‌، وەکوو: ئێمە مانان؛ 4. لە گاتاکانی زەڕدەشتدا کە بە زاراوەکانی کەڵوڕیی و هەورامی و نیوەزاراوەکانی جافی و سنەیی نووسراون، مانا یان مانای، واتای پەروەردگار و یەزدان دەدا؛ 5. مانای نێوی هەوارگەیەکە لە هەورامان.

پۆشیا

1. پۆشتە و رێک و پێک؛ 2. وشەی بکەری رابردووە واتە: لەبەر کرا.

حەسین

پێزانین، ئاگاداربوون، هەستپێکردن.

سارۆس

1. شارێک بووە لە ناوچەی نێوانڕۆباران لە سەردەمی مادەکاند که لەناو خاکی کوردستاندا بووە، بەڵام ئێستا شوێنەواری نەماوە؛ 2. یەکێک بووە لە فەرمانڕەواکانی ماد لە سەردەمی ئەژدەهاکدا لە شەڕ لەگەڵ کوورشی هەخامەنشیدا کوژراوە.

شاهینە

1. ژنی شا، شاژن؛ 2. خۆشی و شادی.

شێنێ

1. شێنە، شەتڵجاڕ؛ 2. گوندێکی سەرسنووری باشووری کوردستانە، کە کەوتۆتە بناری کێوی ناوزەنگ، لە بندەست چیای مامەندە لە باشووری کوردستان.

وەندا

ژن و کچی خوێندەوار.

شارۆ

1. پاشەرۆک، چنینەوەی دانەوێڵەی پاش درەو؛ 2. چنینەوەی دوایین بەری ترێی پاش تەواوبوون لە باخ؛ 3. کۆکردنەوەی گەنمی دووراو لە سەر جێخەرمان؛ 4. سەوەچن، سەوەتەچن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!