دەروون
1. ژوورەوە، ناوەوە، ناخۆی هەرشتێک؛ 2. دڵ، ویژدان؛ 3. هەناو، ناوسک.
بازۆ
بازی بچووک.
ئارکی
هەرکی، نێوی تیرەیەکە لە هۆزی زێبار لە باشووری کوردستان. بڕوانە وشەی ئار.
گەورێ
1. ژنی فەلە یان مەسیحی کە لە کوردستاندا دەژین؛ 2. سەربەند و پاشبەندی گۆرانیی کوردیی. (گەورا من، یار گەورێ)
پەلکە
کەزیە، قژی هۆنراوە.
سەنار
نێوی عەشیرەتێکی کورد بووە لە لای ورمێ لە کوردستان.
ڕێوان
1. ئاگاداری رێگە، پاسەوانی رێگا؛ 2. رێگەناس.
ئاروان
1. خواردنی ناوڕێگهی رێبوار، تۆشهبهرهی پشت؛ 2. ئازووقه لهماڵدا.
ڕەزازی
لە وشەی (رزّاز)ی عەرەبییەوە هاتووە، واتە: گەنمپاککەر، کەسێک کە گەنم و برنج و دانەوێڵە پاک دەکا؛ (رەزازی) هەروەها نێوی گەڕەکێک بووە لە سەردەمی عەباسییەکان لە شاری کوردنشینی (کووت) ی لای (عەمارە) لە باشووری کوردستان که بەداخەوە ئێستا ئەو ناوچانە هەرچەند خاکی کوردستانە بەڵام لە درێژەی مێژووی بەر لە ئێراق و حکوومەتەکانی ئێراقیشدا کراون بە عەرەبنشین و کوردەکانی ئەو شار و ناوچەگەلەیان لەوێ کە خاکی دا و باپیرانی خۆیانە وەدەرناوە! بڕوانە (زەندۆر) لە بەشی کوڕان.
پەیار
قاییم، راوەستاو.