سێوێ
1. سای، وێنەسێو، ئاماژە بە سێو؛ 2. گوندێکە لەپشتی گوندی بێخمە کە لە هۆزی زێبارن؛ 3. نێوی گراوییەکەی محەممەدە لە بەیتی (محەممەد و سێوێ) دا؛ 4. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی سۆرانیی.
جەژنە
جهژن، رۆشان، رۆژی شادی و خۆشیی.
کەوژین
1. بێزووکردن؛ 2. بە دارەوە وشکبوونی هێشووی ترێ.
مەکۆ
1. سەنگەر؛ 2. پەناگە، حەشارگە؛ 3. کۆ، کۆگا؛ 4. جێگەی کۆبوونەوەی خەڵک؛ 5. جێگەی بەسەریەکاکردنی شت؛ 6. شتێکی سەروبنباریکی هێلکەوێنەیە بەڵام گەورەتر، کە جۆڵا مەکارەی تێدەخا و جۆڵایی پێدەکا.
ڕابەر
پێشەوا، رێبەر.
هایا
1. هایە، ئاگادار، وشیار، زرینگ؛ 2. هەر ئەوەندە و بەس.
شەوێر
وریا و لەسەر هەست، هەستیار.
ساراڵ
1. وشەیەکی تورکییە، واتە: زەرد؛ 2. ناوچەیەکی پڕلەوەڕ و بژوێنە لە رۆژاوای هەرێمی شاری سنە. ناوچەی ساراڵ بۆ ئاژەڵداریی یەکجار گرنگە و مەڕ و ماڵاتی زۆری لێ بەخێو دەکرێ. نیوبەشی شەگەل و مێگەلی گوندەکانی دوەروبەری سنە و تەنانەت شارەکانی نزیک سنەش بۆ پەروار، لەوێ بەخێو دەکرێ و دەنێردرێتە شارەکانی دیکەی ئێران و دەرەوەی ئێرانیش بۆ فرۆش.
ڕێسان
نێوی کانیێکە لە ئاویەری گەورە لە شاری سنە.
مەرام
دۆز، مەبەستی دڵ.