شۆڕێ

1. باڵابەرز، بەژنشۆڕ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.

بامەزرێ

گوندێکە لە ناوچەی ئاکرێ.

لێوئاڵ

ئاماژە بە ژن یان کچێک کە لێوی جوان و سوور بێ.

شادان

خۆشحاڵ و بەکەیف.

نالین

ناڵاندن، ئاه و ناڵە.

دەشنێ

1. شنه‌ی با و شنه‌ی دار و شنه‌ و جموو جوڵی منداڵی ساوا، وه‌کوو ئه‌و داره‌ ده‌شنێته‌وه‌، یان ئه‌و منداڵه‌ ده‌شنێ؛ 2. ئاره‌زوو ده‌کا.

وەیسە

وەیس، نێوی شێخێکە کە گۆڕەکەی لە سەر چیایەکە لە ماییدەشتی کرماشان. دەڵێن: گوایە ئەم کابرایە شا بووە و بە دیتنی مردوویەک تێکچووە و لە دەسە‌ڵاتدارەتی دەستی کێشاوە و بووە بە سۆفی و تۆبەکار. ئەم حاڵە دەڕبڕی چیرۆکی زەمبیلفرۆشە و زۆرکەس دەڵێن: لەوانەیە هەر ئەم کابرایە بووبێ. دەبێ ئەوەش بزانین کە (وەیسولقەرەنەین) ی عەرەب، کە گۆڕەکەی لە یەمەن، لەگەڵ وەیسی ماییدەشت یەکێ نییە.

ئامانۆس

نێوی چیایەک بووە لە ئاسیای بچووک لە لای ئەسکەندەروونی باکوور‌ی کوردستان کە دواتر ئەم نێوە بەسەر (سۆباری) یەکاندا کە تیرەیەکی کورد بوونه دابڕاوە.

ئارساماس

فەرماندارێکی ماد بووە کە بەرپرسی لەشکری پیادەی سپای کوورشی هەخامەنشی بووە. بڕوانە وشەی ئار.

ئاموود

عاموود، هێلانە، هێلانەی مەلگەلێکی گەورەی وەکوو: باز، شەهێن، شابوو، هەڵۆ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!