شیبا

1. سووکەبای شەوانە؛ 2. ڕووناکیی و بریقە.

دڵدار

گراو، کەسی ئازا و بەجەرگ، خۆشەویست

ژیربێژ

ژێروێژ، کەسێ کە عاقڵانە قسە دەکا.

دەیلەم

1. باریی، لۆسە؛ 2. نێوی هۆزێکی کوردە لە خوراسان کە بە دەستی شاعەباسی سەفەویی، گۆڕبەگۆڕی بە رەتەوە کورد، هەڵداژراونەتە ئەوێ.

ئەستەم

1. وشەیەکی کۆنی کوردی کەڵوڕییە واتە حەستەم، دژوار، ئاسی؛ 2. زوڵم و ستەم، ئێش و ئازار؛ 3. ئەم وشەیە لە موکریان و زۆر ناوچەی دیکەی کوردستان بەکار دێ.

ئەنیا

1. ئەنیە، هەنیە، تەوێڵ، ناوچاوان؛ 2. شانس، بەخت، ئێقباڵ.

بەوار

1. بەجێگە و شوێن؛ 2. کوێستان یا چیایەک کە سازگار و لەبار بێ بۆ هەڵدانی رەشماڵ و دانانی هەوار. (کوێستانێکی بەوار و خۆشە).

سالیس

پەیاغ و لووس و ساف.

باوەند

1. باوەن، بابەند، باوەند، باگر، شتی قاییم کە بەر بە با بگرێ؛ 2. رەسەن، نەجیب؛ 3. نێوی سەرۆک هۆزی باوەندییەکان بووە؛ باوەندییەکان بە رەگەز کورد بوونە و لە سەدەی 4 ی کۆچیدا، ماوەیەک بوون بە دەسەڵاتداری باکووری ئێران و دوایی خارەزمییەکان کوتایانە سەریان و لە دەسەڵات کەوتن.

بێرند

بەژن و باڵا.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!