باوێر

باوێرە، شوێنێ کە با نەتوانێ لێی بدا، یان زەفەری پێ ببا.

ئارهان

ژان و ئێشی ئەندامی سووتاو. بڕوانە وشەی ئار.

جابان

1. ئەم وشەیە لە بنەڕەتدا (گاوان یا جاوان) بووە و لە زمانی کوردیدا واتای شوانی گا، یا گاگەلەوان دەدا و لە خوارووی کوردستانی باشووردا ژیاون، بەڵام شوێنەواریان نەماوە؛ 2. نێوی یەکێ لە سەردارانی سەردەمی ساسانی بووە لە سەردەمی یەزگرددا؛ 2. نێوی شارۆچکەیێکە لە ناوچەی کووت لە باشووری کوردستانی باشوور، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە، بەڵام کوردەکەیان لێ دەرکردووە و کردوویانە بە عەرەبنشین. بڕوانه جاوان.

دەریا

زه‌ریا، زه‌لیا، زرێوار.

ڕێوانسا

نێوی هۆزێکی کورد بووە، لە ناوچەی هایمانی لای ئآنکارا، کە بە دەستی عوسمانییەکان هەڵداژراونەتە بولغارستان و بۆسنی.

بەتین

1.گەرموگوڕ؛ 2.توندوتیژ. (ئەمڕۆ هەتاو بەتینە)

سەماس

هێمن، پشوولەسەرخۆ.

هەیوێ

بسکی سەر لاجەنگ.

چەچۆڵە

چاچۆڵه‌، چه‌پۆڵه‌، ده‌ستی منداڵی چکۆڵه‌ که‌ چه‌چه‌وانه‌ی تێ ده‌که‌ن.

تووسرکان

نێوی یەکێ لە شارۆچکە لوڕنشینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە سەر بە ئوستانی هەمەدانە و ئێرانییە فارسزمانەکان وا بانگاشە دەکەن کە (صلاح الدین ایوبی) لەوێ لەدایکبووە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!