کانیسک
لاسکی وشکی نیسک.
نیاز
1. نەزر و نیاز؛ 2. مانا، مەبەست؛ 3. ئارەزوو؛ 4. خەیاڵی ئەنجامدانی کارێک.
گۆڤەند
لە زاراوەی کرمانجیدا واتە: شایی و هەڵپەڕکێ، بەزم و دیلان، داوەت و چۆپیکێشان.
نەوا
1. نەک، نەبایە، نەوەکوو؛ 2. ئەنوا، پەناگا؛ 3. نە بەمجۆرە؛ 4. قەتارێکە لە مۆسیقای ئێرانیی و کوردیدا کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان؛ 5. ژنی جلوبەرگ خاوێن و تەیار؛ 6. کیژی تازەپێگەییشتوو؛ 7. ئاواز، سۆزی گۆرانی، ورینگەی خۆش؛ 8. ماڵ و سامان.
شەورەنگ
بەردێکی ڕەشی بەنرخە.
ڤەهات
هەڵات، وەکوو هەویرەکە هەڵات، هەڵتۆقی، وەکوو کارگی باش هەڵتۆقیوە ئەمساڵ.
کیان
سەروەری، قەوارەی حوکمڕانی
تەیار
1. ساز و ئامادە بۆ کار یان سەفەر، وەخۆکەوتوو؛ 2. دەوڵەمەند و ئاسوودە.
لاوین
وەکوو لاو، وێنەی لاو.
ئیلیان
هێلانە.