پەلشین

جۆرێک گیایە کە گوڵی وەنەوشەیی یان سوورشین دەردەکا.

ڕەنگە

1. چۆنیەتی رەنگی دیمەن لەبەرچاو؛ 2. چۆنیەتی بیچم و شێوە؛ 3. لەوانەیە؛ 4. تەرز، جۆر. نموونە: شەنگ، شەنگە.

هاما

1. هەر ئەمەیە، هەرئەمەسە؛ 2. لەو دەمەدا، لەو کاتەدا؛ 3. ئەوە هاتوو، گرتمان، گریمان.

دەریلە

1. ده‌رگای بچووک؛ 2. گوندێکه‌ نزیک به‌ گوندی بنیده‌ر له‌ ناوچه‌ی هه‌ورامان له‌ نێوان سنه‌ و مه‌ریوان.

ئەستیلان

کەڵەمشتێ، کەڵەمستێن، پشکیلان، گەمەیەکی دوو دەستەیی یە کە لایەک شتێک لە دەست یان باخەڵی یەکێک دەنێ، ئەو لاکەی دیکە بیبینێتەوە، دەیباتەوە.

خەڵات

1. پێشکەشی، دیاریی؛ 2. لە زۆر شوێنی کوردستان بە (کفن) ی مردوو دەڵێن: خەڵات؛ 3. هەروەها بەو کەلوپەلەی کە رەگەڵ بووک دەخرێ بۆ ماڵی زاوا دەگوترێ: تەیارەک یان خەڵات.

شەسپەڕ

1. ڕێژنەبارانی توند؛ 2. نێوی گوڵێکە؛ 3. قامکی گەورە.

نایسەر

گوندێکە نزیک بە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

وەران

1. وەرها، بەران، نێرەپەز؛ 2. ئامان، هاتن؛ 3. پێچان، لێکهاڵان؛ 4. داڕژان لە سەرەوە بۆ خوارەوە، وەرەقەکردنی خاک و بەردی ئەشکەوت و دیوار و شتی وا؛ 5. داوەرین، بەربوونەوەی گەڵا لە دار؛ 6. داکەوتنی پووشوپەڵاش لەسەر بانان.

جاسر

1. گاسر، گاسەر، دلێر و بێباک؛ 2. باڵابەرز، بەژنبڵند.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!