دەلال
نازدار، شۆخ و شهنگ. ههر دوو لامهکهی (دهلال)، به (ل) ی ساده دهنووسرێ و لهگهڵ (دهڵاڵ) که به (ڵ) ی قهڵهو دهنووسرێ جیاوازه.
نەوا
1. نەک، نەبایە، نەوەکوو؛ 2. ئەنوا، پەناگا؛ 3. نە بەمجۆرە؛ 4. قەتارێکە لە مۆسیقای ئێرانیی و کوردیدا کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان؛ 5. ژنی جلوبەرگ خاوێن و تەیار؛ 6. کیژی تازەپێگەییشتوو؛ 7. ئاواز، سۆزی گۆرانی، ورینگەی خۆش؛ 8. ماڵ و سامان.
ئاسیدە
ناوێکی کورمانجییە، حەلوایەکە کە دۆشاوی لەگەڵ بێ، لە ئارد و ڕۆن و دۆشاو دروست دەکرێ.
ژیربێژ
ژێروێژ، کەسێ کە عاقڵانە قسە دەکا.
شارەبان
1. شوێنی دەشت و بەرز؛ 2. شاری تەخت و راسا؛ 3. چاودێری شار، شارەوان؛ 4. شارۆچکەیەکە لە نزیک شاری خانەقین؛ هەندێک بیرەوەند پێیان وایە کە لە بنەڕەتدا ئەم شارە لە سەردەمی ساسانییەکاندا بە نێوی (ئابان) ی کچی (کەسرا) وە ساز کراوە؛ ئەم شارە شارێکی گەورە و ئاوەدان بووە، بەڵام لە کاتی هێرشی مەغۆلەکاندا بۆ سەر کوردستان وێران کراوە؛ لەم شارەدا شوێنەواری سەردەمی سۆمەرییەکان و ئەکەدییەکان و کاسییەکان و ئاشوورییەکان و ساسانییەکان هەر ماوە، لەوانە زیندانی کەسرای سەردەمی ساسانییەکان.
ئەرکەواز
نێوی هۆزێکی کوردە لە ناوچەی خانەقین و مەندەلی، لە باشووری کوردستان. هۆزەکانی ناوچەی مەندەلی بریتین لە: (ئەرکەوازی، بەوڵی، گۆران، گاسووار، باجەڵان، زەڕگۆش، کەڵوڕ).
پەروێ
گوندێکە لە کوردستانی باشوور.
ڕایە
شیاو، حەد. من کوا رایەم هەیە باست بکەم.
ئیرازتۆ
ئەرارتۆ، پاتەختی کوردە مانایی یەکان بووە کە دەبێتە کەلاوەکانی زێویە لە 50 کیلۆمیتری شاری سەقز و بەشێکی بۆکانی ئێستا. بڕوانە زێویە.
هاڤل
1. ئاکام؛ 2. ئەنجام؛ 3. بەر و بۆ؛ 4. نەترسان لەکار و ملپێوەنان؛ 5. کۆشش و تەقەلا؛ 6. هاریکاریی و یارمەتی.