کانیاسیر
نێوی گوندێکە لە بادینان لە باشووری کوردستان.
تیرکان
1. شەڕاشۆ، ئامادە بۆ شەڕ؛ 2. هۆزێکی کوردن لە باکووری کوردستان.
شاباڵ
1. شاپەڕ، گەورەترین پەڕەکانی باڵی مەل؛ 2. ئەندازەی لەسەر پەنجەوە هەتا ئەستۆ.
دەسامۆ
جۆرێک شهمامهی خاڵخاڵ و بچووکه.
زایا
1. وەچە، بەرە؛ 2. ژنێک کە زکوزای زۆر دەکا.
هۆران
لێکۆڵینەوە و بەوردی بیرلێکردنەوە.
خانیلە
خانیلە گوندێکە لە ناوچەی روانسەر لە کوردستان.
پەلەرین
جۆرێک گیای پەلوپۆدارە کە گوڵی سپی ورد دەردەکا.
کاوە
1. ئێش و ئازارێکە بە هۆی کارکردنی زۆرەوە لە لەشدا پەیدا دەبێ؛ 2. نێوی کاوەی کوردی قارەمانی داستانی ئەفسانەیی (کاوە و ئەژدەهاک)ە، کە ئەژدەهاکی کوشت و (فەرەیدو)ی فارسی لە جێگای دانا. بڕوانە ئەژدەهاک.
باڵا
بەژن، بەژن و باڵا، قەد و باڵا.