مەزدەک

1. کولانکە، کڵاوڕۆژنە، رۆچنە؛ 2. ئاگر و رووناکیی؛ (مەزدەک) کوڕی (بامداز) و خەڵکی (مازرایا)** ی قەراخ رۆباری دیجلە و بە رەتەوە کورد بووە! (مەزدەک) لە سەردەمی قوباد پاشای ساسانیدا ئایینێکی داهێنا کە بنەمای ئەو ئایینە لە سەر بەرابەریی و هاوبەشیی بوو و بڕوایان بە رووناکیی بوو، ئەو ئایینە لایەنگری زۆری پەیدا کرد و قوباد پاشاشی رەگەڵ خۆ خست، بەڵام دواتر پیاوەگەورەکانی ئێران، لە سەردەمی دەسە‌ڵاتداریی نەوشیروندا، هێرشیان بردە سەر مەزدەک و خۆی و چەندین هەزار لە لایەنگرەکانی کوژران؛ لە کۆپەڕی کورد و کوردستانی شێخ موحەممەد مەردۆخی کوردستانیدا هاتووە کە: کاتی خۆی، ئەو قوباد شایە لە دیاربەکرەوە هاتۆتە سنەی سەردەمی ‌قەڵای پڵنگان و هەندێ لە عەشیرەتەکەی لەوێ ماونەتەوە، بۆیە ئێستا نیوە زاراوەی ئەردەڵاننی، یان نیوە زاروەی کوردەکانی سنە، بێژە بێژه و نزیک بە زاراوەی کوردەکانی دیاربەکرە و وشەی کرمانجی زۆری تێدایە.

بروسکە

بریسکە، درەوشین. (بریسکەی بەفری سەر کەل). برووسکە لە زمانی کوردیدا بۆ (برقیە)ی عەرەبی و تەلگراف بەکار دەبرێ.

ژەمەن

1. ژەمەنان، مایەی ژیان، بژیو؛ 2. خواردن لەکاتی دیاریکراو.

سلێن

سڵێن، گوندێکە لە لای گوندی بڵبەر لە هەورامانی تەخت لە رۆژهەڵاتی کوردستان .

خۆشیک

شاخێکه‌ له‌ڵای کێوی به‌مۆ که‌ کانیه‌کی خۆشی لێیه‌ به‌ نێوی (قه‌مان).

ئاڵانا

1. دۆڵی پێچەڵپێچ؛ 2. دۆڵێکە لە نێوان خەلیفان و رانیە لە باشووری کوردستان.

قەتوور

نێوی قەڵا و ناوچە و گوندێکی کوردنشینە لە لای شاری خۆی لە هەرێمی شکاکان کە رابردووی لە باری کۆنبوونەوە دەگەڕێتەوە بۆ 716 ی زایین و لەو ساڵەدا سارگۆنی دووهەم پاشای ئاشوور، بەوێدا تێپەڕیوە و چۆتە ناو خاکی ئۆرارتۆرەوە.

بەڕۆژ

1. بەربەرۆچکە؛ 2. گوند یان مەزرای رووبە رۆژ؛ 3. لەرۆژدا.

بێشۆرا

گوندێکە لە لای مێگر لە کن رواندز لە کوردستانی باشوور.

وەرکۆ

1. بەرکوت، کوتراوەی خەلەی پێش خەرمان؛ 2. وەرکۆرپە، بەرخی ساوا.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!