نسارە
1. نەخشی بەدارچین لەسەر فڕنی؛ 2. زەڕوەشان، پووڵهەڵاویشتن بەسەر بووکدا؛ 3. گوندێکە لە نێوان سنە و دیواندەره، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئارپاکۆ
1. ئاگری پاک و پیرۆز؛ 2. نێوی یەکێ لە پاشاکانی ماد بوو.
سندووس
دەشتێکە لەلای نەغەدە. تۆفیق وەهبی بەگ زانای کوردناس دەڵێ: سندووس نێوێکی مەغولییە و لە بنەڕەتدا سڵدووزە کە کوردەکان پێدەڵێن: سندووس.
مێرگ
گیاجاڕ، چیمەن و سەوزایی، مێرگ و سەوزوگیا.
گوڵبەن
1. پارچەی گوڵگوڵین؛ 2. بەگوڵ هەڵواسراو.
گۆتان
نێوی هۆزێکی کورد بووە لە ناوچەی وان کە بە دەستی دەوڵەتی عوسمانی هەڵداژراونەتە قبرس و لەوێ ماونەتەوە و لە نێوان تورکدا زمان و فەرهەنگی خۆیان وردە وردە لەبیر کردووە و بوونە بە تورک.
دیلمان
گوندێک و ناوچەیەکی چڕی سەر بە (هەولێر)ە لە لای حاجی ئۆمەران لە باشووری کوردستان. بۆ ئاگاداریی، وشەی (دیلمان) ی کوردیی وشەی (دەیلەمان) ی فارسی لەیەک جیاوازن.
ئەستەم
1. وشەیەکی کۆنی کوردی کەڵوڕییە واتە حەستەم، دژوار، ئاسی؛ 2. زوڵم و ستەم، ئێش و ئازار؛ 3. ئەم وشەیە لە موکریان و زۆر ناوچەی دیکەی کوردستان بەکار دێ.
واژام
نێوی چیایەکە لە ناوچەی هەکاری لە باکووری کوردستان.
ئاڵانا
1. دۆڵی پێچەڵپێچ؛ 2. دۆڵێکە لە نێوان خەلیفان و رانیە لە باشووری کوردستان.