هاودەم

هاودەنگ، ژن و مێرد، هاوژین.

هەوێردە

مەلێکی دەنگخۆشی قەڵەوی کونجی کونجییە کە لە ڕیشۆڵە زلترە و عاشقی هەرزنە و لەناو دەخڵ و دانی مەزرایە زۆرتر دەگەڕێ.

باشان

نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.

هەسان

1. سان، بەردەسان؛ 2. سانەوە، وچاندەرکردن؛ 3. هەرچی خاوەن بوونن؛ 4. هاسان.

یاقووت

بەردێکی سووری گران و بەنرخە کە بۆ نگینی ئەنگوستیلە و نێوان لیرە و شۆڕاوکەی گوارە و هیدیکە بەکار دەبرێ.

دەستگر

1. پیر و دەسگیری تەریقەت؛ 2. دەزگیران؛ 3. پەڕۆی شتی گەرم پێگرتن؛ 4. وردەواڵەی چەرچی؛ 5. شتی دەسوپاگیر.

رێدار

1. پاسەوانی رێگاو بان؛ 2. رێبوار؛ 3. نێوی گوندێکە لە باشووری کوردستان .

بەرزام

نێوی باپیرە گەورەی مانی نەقاشی بە رەتەوە کوردە به گێڕانەوەی مێژوو.

خۆزگە

خۆزیا، خوه‌زی، شه‌ڵا، کاشکای، بری، بریا، ئاواتخواستن به‌ شتێک.

زیوا

زەنبەق، گوڵێکی سپی و جووان و بۆنخۆشە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!